
کەمێک بەر لەئێستا، کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک بەناوی (مستەفا مازن حاچم)، لەبەردەم نەخۆشخانەی نەسری شاری کەرکوک، ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە برینداری جێیدەهێڵێت و هەڵدێت.
باسک نێت – کەرکوک
ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە شۆفێرەکە سەرپێچیی ئەنجامداوەو کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوکیش ویستوویەتی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، بەڵام لەئەنجامدا شۆفێرەکه، کارمەندەکەی پۆلیس دەشێلێت و بە برینداری لەشەقامەکە جێیدەهێڵێت، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە