ئابووریعێراقهەواڵ

نەزاهە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر دیارنەمانی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار دەستپێکرد

نەزاهە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر دیارنەمانی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار دەستپێکرد

باسک نێت
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، تیمەکانیان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و 500 ملیۆن دیناری دەستەی سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی.

لەدوێنێوە دیارنەمانی زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری سندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی شەقامی عێراقی هەژاندووە و ئەو پرسەش ناکۆکی خستوەتە نێوان دوو وەزیری حکومەتی عێراقەوە.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لەدیدارێکی تەلەفزیۆندا رایگەیاند، لەسندوقی چاودێری کۆمەڵایەتی دوو ترلیۆن و 500 ملیۆن دینار دیارنەماوە کە لە وەبەرهێنان و پشکی سندوقەکە لە قازانجی کۆمپانیاکان بووە.

بەپێی وتەی ئەسەدی، لە وەزارەتی کار پلانیان هەبووە، لەبری ئەوەی پشت بە حکومەت و خەزێنەی دەوڵەت ببەستن بۆ دابینکردنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، لەڕێی ئەو پارەیە موچەکان دابینبکەن

لەبەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا لێدوانەکانی ئەسەدی رەتکردەوەو رایگەیاند، پارەکە نەدزاوە بەڵکو هەژمارە بانکییەکەی بلۆک کراوە بەهۆکاری ئەوەی کومانیان لە هەندێ مامەڵەی هەژمارەکە هەبووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close