ئابووریجیهانعێراق

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

ناوەندی زانیارییەکانی وزەی ئەمەریکا :باسک نێت

تەواوی ئەو نەوتە خاوەی ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردووە لەڕێگەی نۆ وڵاتەوە پێی گەیشتووە، نزیکەی 5 ملیۆن و 623 بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەمەش 425 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە هەفتەیەکدا زیادی کردووە کە گەیشتوونەتە ئەمەریکا، لە کاتێکدا پێشتر ڕۆژانە 4 ملیۆن و 198 هەزار بەرمیل گەیشتووە.

هەناردەی نەوتی عێراق 194 هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیادی کردووە کە پێشتر تەنها 143 هەزار بەرمیل بووە.

زۆرترین هەناردەکانی نەوت، هەفتەی ڕابردوو لە کەنەداوە بووە بەڕێژەی سێ ملیۆن و 756 بەرمیلی ڕۆژانە، دوای ئەویش مەکسیک دێت بە 714 هەزار بەرمیل، بەرازیل 428، سعوودیە 183 هەزار بەرمیل، ئیکوادۆر دوای ئەوان 137 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی بۆ ئەمەریکا ناردووە.

ئەو نەوتەی ئەمەریکا بۆی هاتووە لە نایجیریا 109 هەزار بەرمیل بووە، لە کۆلۆمبیاش 71 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ هاتووە، دوو هەزار بەرمیلیش لە لیبیاوە گەیشتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close