ئابووریكوردستانهەواڵ

چەکی پارەی گەنمی ئەم ساڵ دابەش دەکرێت

سایلۆی سەیدسادق ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیارانی گەنمی ئەم ساڵ و تا ژمارە کارتی (1000) دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2024، سایلۆی سەیدسادق لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 24.9.2024 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی 2024 و تا ژمارە کارتی (1000) دابەش دەکرێت.

پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاندبوو، دوایین جار بەغدا 150 ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی ناردووە و بڕى ئەو پارەیەی کە بۆ گەنمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە، بریتییە لە 67.8 ملیار دینار.

هاوکات لەو 150 ملیار دینارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بڕی 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕی 35 ملیار و 541 ملیۆن و 48 هەزار دیناریش پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمساڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، و بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close