كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوت خەرجدەکرێت

بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجدەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوای تەواوکردنی زۆربەی کارەکانی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی تەمموز خەرج دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم هەفتەیە تەواوی مووچەی مانگی تەمموزی هەموو فەرمانبەران خەرج دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، 18 ڕۆژ لە مانگی ئاب تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموز دابەشنەکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close