جیهانهەواڵ

عەلی خامنەیی: واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین

عەلی خامنەیی:
واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین

باسک نێت
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران:

جێگرەوەی ئەو سەرکردانە دانران کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج و سوپا بە بەهێزی ماوەتەوە.

ئێمە لە بوارە گرنگەکاندا یۆرانیۆمی پیتێنراو بەکار دەهێنین، خەڵکی ئێرانیش سودی لێ وەردەگرن.

یۆرانیۆمی پیتێنراو دەتوانرێت لە کشتوکاڵ، ژینگە، تەکنەلۆژیا، بوارە زانستییەکان، و دابینکردنی کارەبادا بەکاربهێنرێت.

ئەو کارەبایەی لە یۆرانیۆمی پیتێنراوەوە دروست دەبێت هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نییە و کاریگەری لەسەر ژینگە نییە.
لیستی بەکارھێنان بۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو درێژە، دوژمنیش بە بەکارھێنانی رازی نەبووە.

ئێران ئەمڕۆ خاوەنی ئاستێكی بەرزی پیتاندن یۆرانیۆمە.

ئێران یەکێکە لەو 10 وڵاتە کە خاوەنی تەکنۆلۆژیای پیتاندنی یۆرانیۆمەو هەوڵی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمیدا نادات.

ئێمە دەیان زانای باڵای ئەتۆمیمان هەیە، سەدان کەسی تریش ئەم رێگایە دەبڕن، هەزاران کەسیش لە بواری ئەتۆمیدا کاردەکەن.
دوژمنان دامەزراوە ئەتۆمییەکانمانیان کردۆتە ئامانج، زانستیش بە بۆردومان لەناو ناچێت.

ئەمریکییەکان پێداگرە لەسەر سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئێمە رادەستی فشارەکان نابین لەسەر هیچ پرسێکمان.

ئەمریکا دەڵێت ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەمەش بە واتای وازهێنان لەم دەستکەوتە گەورەیە.

ئێران باجێکی زۆری داوە بۆ دەستکەوتی پیتاندنی یۆرانیۆم.

واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنین، گەلی ئێران زلە لە هەرکەسێک دەدات بیەوێت وازی لێ بێنین.

دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەگەڵ بوونی هەڕەشە نیشانەی لاوازی و لەدەستدانی شەرەفی ئێرانیەكانە.

ناكرێت گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بکەین بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزمونەی هەمانە لەگەڵیان.

دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە ئێستادا هیچ قازانجێکی بۆ ئێران نیە و رێگری لە هیچ زیانێکیش ناکات.
ئەمریکا دەیەوێت مەرجەكانی خۆی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، ئەمەش دانوستان نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close