دۆناڵد ترەمپ:
پێویستە ئیسرائیل یەكەم شوێن بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بكاتە ئامانج
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا رایگەیاند: پێویستە لەسەر ئیسرائیل هێرشبكاتە سەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران، لە وەڵامی ئەو هێرشەی چەند رۆژێك لەمەوبەر كردیە سەر ئیسرائیل.
ترەمپ لە لێدوانێكدا لە ویلایەتی نۆرس كارولینا، ئاماژەی بەوەكرد، پرسیاریان لە جۆ بایدن كردووە لەبارەی ئەگەری كردنە ئامانجی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە, دەبوو جوابەكەی راستەوخۆ ئەوەبێت، سەرەتا لە ئەتۆمییەكەی بدەن دواتر لەشوێنەكانی تر.
وتەكانی ترەمپ دوای لێدوانەكەی بایدن دێت، كە دوێنی هەینی داوای لە ئیسرائیل كرد دامەزراوە نەوتیەكانی ئێران نەكاتە ئامانج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




