
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێنج بڕیاری توند له‌باره‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌روازه سنورییه‌كان له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا ئاڵوگۆڕده‌كرێن.
عه‌لی زه‌یدی، كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌گوێره‌ی میدیای ره‌سمی عێراق، پێنج بڕیاری توندی له‌باره‌ی كاركردن له ده‌روازه سنورییه‌كان و گومرگه‌كان داون.
به‌پێی میدیای ره‌سمی عێراق پێنج بڕیاره‌كه‌ی زه‌یدی ئه‌مانه‌ن:
1- له‌ماوه‌ی 48 سه‌عات سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌روازه سنورییه‌كان به‌بێ هیچ جیاكارییه‌ك ئاڵوگۆڕده‌كرێن و ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان راپۆرتێك به‌رزبكاته‌وه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره پشتڕاست بكاته‌وه.
2- پابەندکردنی وەزارەتی ناوخۆ – فەرماندەیی هێزەکانی سنوور بە داخستنی سەرجەم کەلێنەکان و ڕێگا لاوەکییە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان، لەگەڵ ئاڵوگۆڕكردنی شوێنی سەرجەم فەرماندەكانی تیپ و یەکەکان لە فەرماندەیی هێزەکانی سنور.
3- گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەفسەران، کارمەندان و فەرمانبەرانی ته‌نسیبكراو بۆ کارکردن لە دەستەی دەروازە سنورییەکان بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ و پێویستە لە ماوەی 48 کاتژمێردا و بەبێ هیچ جیاکارییەک، له‌كارترازانیان بۆ بكرێت.
4- پابەندکردنی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی پێکهاتو لە (نوسینگەی دەزگای هەواڵگری – نوسینگەی هەواڵگری ناوخۆ – بنکەی پۆلیسی گومرگ – مەفرەزەی تەقەمەنییەکان – هۆبەکانی ماددەی هۆشبەر – مەفرەزەکانی(9K) بە گرتنەبەری ڕۆڵی خۆیان لە ڕێگەی چالاککردنی ڕۆڵی ئەمنی و هەواڵگرییان لە ناو دەروازەكان و بەدواداچون بۆ ڕێگریكردن لە تێپەڕبونی هەر ماددەیەکی قەدەغەکراو یان ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی سەرجەم دەروازە سنورییەکانەوەو بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی ده‌وری ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەکە بەو پێیەی سەرۆکی شانەی هەواڵگرییەو ئەم دەزگایانە بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن لە ئەگەری ڕوودانی هەر کەموکوڕییەکی ئەمنی یان تێپەڕبوونی نایاسایی.
5- پابەندکردنی فەرمانبەرانی دەستەی گشتی گومرگ بە ئەنجامدانی پشکنینی ورد بۆ سەرجەم ئەو کاڵایانەی هاوردەی وڵات دەکرێن و بەبێ هیچ جیاکارییەک و ڕێگەنەدان بە تێپەڕبوونی هیچ بارهەڵگرێک ته‌نیا دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەواو (داگرتن و پشکنینی بار) و وردبینیکردنی زانیارییەکانی بارەکە، نه‌بێت.




