
بۆتاوتوێی هێرشەکەی سەر ئێڕان کەسی یەکەمی هێزەکانی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل
باسک نێت
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا و بۆ تاوتوێ کردنی وەڵامی هێرشەکەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە مایکڵ ئێریک کورێلا
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بگاتە ئیسرائیل.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەکان پێدەچێت لەچەند کاتژمێری داهاتوو سەردانەکەی بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە بە دڵنیاییەوە پێش ٧ ی ئۆکتۆبەر واتە دوو رۆژی دیکە کە ساڵیادی تۆفانی ئەقسایە بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە بەڵام هێشتا دیار نیە ئایا بنکە ئەتۆمیەکانی دەکاتە ئامانج یا کەرتی نەوت و سوتەمەنی ئەو وڵاتە.وڵاتە.
هەر ئەمڕۆش عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ لوبنان گەیشتە سوریا و بڕیارە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دیمەشقی پایتەخت کۆببێتەوە.
هێرشەکانی ئیسرائیل و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەوەری گرنگی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانە.