ئابووریعێراقهەواڵ

سودانی: قەبارەی وەبەرهێنان لە دوو ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە (100) ملیار دۆلار

سودانی:
قەبارەی وەبەرهێنان لە دوو ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە (100) ملیار دۆلار

باسک نێت
محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ئاهەنگی رۆژی هاوبەشییەكانی نێوان دامەزراوەیی دارایی نێودەوڵەتی و حكومەتی عێراق:
پشتیوانی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت بەردەوامە.

پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەین، بەبۆنەی بەستنی گرێبەست لەگەڵ دامەزراوەیی دارایی نێودەوڵەتی.
حکومەت باوەڕی بە گرنگی داڕشتنەوەی پەیكەری ئابوری عێراق هەیە.

داڕشتنەوەی ئابوری پێویستییەکی بەپەلەیە.
ناتوانین بەدیهێنانی خواستەکانی عێراقییەکان دوابخەین.
کەرتی تایبەت هاوبەشێکی پاڵپشتە لە داڕشتنەوەی پەیكەری ئابوری عێراق.

کەرتی تایبەت لە زۆر بواردا ئامادەیی کاریگەرانەی نیشانداوە.
رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت روون بوو و بووەتە هۆی راکێشانی زۆرێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا گەیشتوینەتە (100)ملیار دۆلار لە قەبارەی وەبەرهێناندا.

پاکێجێکمان ئامادە کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا و ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانە چاوەڕێی یاسادانان دەکات.
وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە بواری دانوستاندان.
ئامادەکاریمان کردووە بۆ پێشخستنی ئابوری عێراق لە قۆناغی داهاتوودا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close