وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان لە مامەڵە فەرمییەکاندا تا 1ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، 1ی ئادار دوا مۆڵەتە بۆ کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەکاندا و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
هاوکات، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە کە هێشتا بەشێکی هاووڵاتییان کارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ سستی ڕاییکردنی مامەڵەکان و دواکەوتنی تەواوبوونی دەگەڕێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە