باسک نێت
سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ئایندەدا، هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری نابێت بە ناتەواوی بەجێبهێڵدرێت و دەبێت هەموو پرۆژەكان تەواوبکرێن.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریدا ڕایگەیاند: “هیچ پرۆژەیەك بەبێ بەڵێنی تەواوكردنی، پەسەندناكرێت”.
بەڵێنیشیدا: “ساڵی ئایندە ساڵی تەواوكردن و جێبەجێكردنی سەرجەم پرۆژەكان بێت لە تەواوی عێراقدا”.
سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لەوەش كردەوە، هیچ پرۆژەیەك پەسەندناكرێت ئەگەر بەڵێنی ستاندارەكانی ئەندازیاری تەواوكردنی پرۆژەكە لە وادەی خۆیدا نەدات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە