كوردستانهەواڵ

ژمارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دیاریکران لەگەڵ بڕی پێدانی شایستەکانیان

ژمارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دیاریکران لەگەڵ بڕی پێدانی شایستەکانیان

باسک نێت

مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژ بووە بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمی دامەزراندن، 32 هەزار کەس فۆڕمیان پێشکەش کردووە و وردبینی لە ناوەکانیان دەستیپێکردووە.

ڕوونیشیکردەوە ، 14 هەزار و 600 کارمەندیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان پێویستە و 50٪ش وەک یەدەگ وەردەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر کارمەندێک کە فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار دینار وەردەگرێت و ئەوانەش کە فەرمانبەرن 150 هەزار دینار و سوپاس و پێزانییان پێشکەش دەکرێت.

بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close