
باسک نێت – کەرکوک
ڕۆژنامەی “مەدا”ی عێراقی لە زاری بەرپرسێکی باڵای کەرکووکەوە بڵاویکردەوە، ئەگەرهاتوو پێکهاتەکانی کەرکووک لەسەر پارێزگار و پۆستە ئیدارییەکان ڕێکنەکەون، ئەوا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پلانی خۆی جێبەجێ دەکات.
سودانی پێشتر لایەنەکانی ئاگادارکردبووەوە کە ئەگەرهاتوو ڕێکنەکەون، ئەوا خۆی کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکووک دەستنیشان دەکات.
بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەو کەسەی کە سودانی ئەرکی پارێزگاری کەرکووکی پێ بسپێرێت، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بێت کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە