
خانمی یەکەمی کۆریای باشور لەسەر وەرگرتنی جانتایەک بە دیاری بانگهێشتی دادگا کرا
باسک نێت
وەرگرتنی جانتایەکی گرانبەها وەک دیاری لەلایەن خانمی یەکەمی کۆریای باشور، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە لە دادگای ئەو وڵاتە دۆسیەیەکی تایبەتی بۆ دەکرێتەوە.
کین کیون هی، خانمی یەکەمی کۆریای باشور جانتایەکی دەستی خانمانی لە لایەن گەورە کۆمپانیایەکی ئەو بوارە پێشکەش کراوە.
هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو وڵاتە داوای لێکۆڵینەوەی تایبەت دەکەن و پێیان وایە ئەم بابەتە گەورەترە لە وەرگرتنی دیارییەک و پێیان وایە خانەوادەی سەرۆکی وڵات خان پشکن لەو کۆمپانیایە.
لە بەرامبەر جوڵاندنی ئەو دۆسیەیە، داواکاری گشتی ناوچەی ناوەندی سیئۆل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە خانمی یەکەمی وڵاتەکەیان بانگهێشت کردووەو داوای ڕونکردنەوەیان لەسەر ئەو بابەتە لێکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە