كوردستانهەواڵ

بڕیاریدا وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێە تییەکان درێژ بکاتەوە

باسک نێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، بڕیاریدا وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێەتییەکان درێژ بکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ” ئەنجومەنی كۆمیسیاران وادەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە 22ی مانگ بۆ كۆتایی دەوامی ڕۆژی 28-03-2024 درێژ كردەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close