عێراقهەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەی کەم ئاویی عێراق

باسک نێت

رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخه‌ری كاروباره‌ مرۆییه‌كان له‌ عێراق ڕایگەیاند، عێراق له‌ ماوەی داهاتوودا رێژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، ناتوانێت بڕی ئاوی پێویست بۆ بەکارهێنان دابین بكات.

غولام محه‌ممه‌د ئیسحاق، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخه‌ری كاروباره‌ مرۆییه‌كان له‌ عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لەبارەی کەم ئاوی لە عێراق هۆشداری دا کە عێراق له‌ ساڵی 2025دا ته‌نیا ده‌توانێت 15%ی رێژەی ئاوی پێویست دابین بكات.

باسی لەوەشکرد، عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی وشكه‌ساڵی و كه‌می ئاوەوە بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌م بارەیەوە هاوكاریی عێراق ده‌كات.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق له‌ ماوەی داهاتوودا رێژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، ناتوانێت بڕی ئاوی پێویست بۆ بەکارهێنان دابین بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close