جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لەسەر پرسی غاز سەردانی هەرێم دەکات

جۆفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی وزە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەپیكور لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشوازی لەو سەردانەی ئەو لێپرسراوە ئەمریكییە دەكەن و ئاماژەیەكی بەهێزە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق و هەرێم بەردەوام بن لەسەر ئامانجەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق_توركیا.

جۆفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، بڕیاریشە لە هەولێر لەگەڵ لێپرسراوانی هەرێم كۆببێتەوە و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت تاوتوێ بكەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close