
ترەمپ و سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئاشتبوونەوەو لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند لەگەڵ گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دۆستانەمان ئەنجامدا زیاتر لە بیست خولەکی خایاند و بەرز نرخاندی.
ئاماژەی بەوەشکرد مارک ڕوبیۆ و هاوتا کۆڵۆمبییەکەی لە ئێستادا سەرقاڵی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکن لەنێوان خۆم و سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە کۆشکی سپی.
ئەوەش لەکاتێکداتە دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا چەندینجار بە زمانێکی زبر و هەڕەشەئامێز قسەیان لەسەر یەکتری دەکرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




