
باڵیۆزخانەی ئەمریکا له لوبنان داوای له ره‌وه‌ندی خۆی له‌و وڵاته كرد:”هەرچی زووە لوبنان جێبهێڵن “، هاوكات ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ك ه دوو كۆمپانیای فرۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان بۆ به‌یروتی پایته‌خت راگرتوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌یه كه كرایه سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان و ئۆباڵه‌كه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی حزبوڵای لوبنان.
ئه‌مرۆ دووشه‌مه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌ریروتی پایته‌ختی لوبنان له هۆشدارییه‌كدا بۆ ره‌وه‌ندی خۆی ده‌ڵێت: هه‌رچی زووه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، ئەگەر دەشمێننەوە، ئامادەبن بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە شوێنی مانەوەکەتان بمێننەوە”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی ئێر فرانس و ترانسافیای ئاسمانی گه‌شته‌كانی ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌یان بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان راگرتوه.
دوو كۆمپانیاكه ده‌ڵێن كه به‌هۆی خراپیی دۆخی ئه‌منیی لوبنانه‌وه ئه‌و بریاره‌یان داوه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه وه‌ڵامی توندی ئه‌و هێرشه بداته‌وه كه كرایه‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رزاییه‌كانی جۆلان و ته‌لئه‌بیب حزبوڵای لوبنانی پێ تۆمه‌تبار كردوه.
27ی ئەم مانگە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەک لە شارۆچکەی مەجدلشەمس لە ناوچەی جۆلان 12 کەس گیانیان لەدەستدا کە هاوڵاتیی ئیسرائیل بوون.
ئه‌مرۆش ئەنجومەنی بچووککراوەی وەزیرانی ئیسرائیل، دەسەڵاتی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر جۆلانی دا بە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری وڵاتەکە، وەزیری دەرەوەی لوبنانیش ده‌ڵێت: وەڵامەکەی ئیسرائیل سنووردار دەبێت.