جیهانهەواڵ

ئەردۆغان هۆنراوەی شاعیرێكی كورد لەنەتەوە یەكگرتووەكان دەخوێنێتەوە

ئەردۆغان هۆنراوەی شاعیرێكی كورد لەنەتەوە یەكگرتووەكان دەخوێنێتەوە

باسک نێت

لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە خوێندنەوەی هۆنراوەی “وا دەزانن”ی سەزای قەرەکۆچ، کۆتایی بە وتارەکەی هێنا و لەلایەن ئامادەبووانەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێکرا.
بەشی سەرەکیی وتارەکەی ئەردۆغان تەرخانکرابوو بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و خستنەڕووی دۆخی سەختی مرۆیی لەو ناوچەیەدا.

هۆنراوەکە هی سەزای قەرەکۆچە، شاعیر و بیرمەندی کوردی خەڵکی ئامەد و یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەدەبیاتی ئیسلامی، کە جەختی لە یەکڕیزیی ئوممەتی ئیسلام دەکردەوە.

سەزای قەرەکۆچ لە 1933 لە قەزای ئەرخەنی لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لەدایک بووە، لە 2021ـیش لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئەو هۆنراوەیەی سازای قەرەکۆچ کە ئەردۆغان لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خوێندییەوە بەم جۆرەیە:

ئەوان وا دەزانن کە ئێمە بێدەنگ بین، کێشەکە نامێنێت
بەڵام خۆ ئەگەر ئێمەش بێدەنگ بین
مێژوو بێدەنگ نابێت
مێژووش بێدەنگ بێت
ڕاستی بێدەنگ نابێت
ئەوان وا دەزانن
کە لە دەست ئێمە ڕزگاریان بێت، کێشەکە نامێنێت
بەڵام ئەگەر لە دەست ئێمەش ڕزگاریان بێت
لە ئازاری ویژدان ڕزگاریان نابێت
لە ئازاری ویژدانیش ڕزگاریان بێت
لە ئازاری مێژوو ڕزگاریان نابێت
ئەگەر لە ئازاری مێژووش ڕزگاریان بێت
لە غەزەبی خوا ڕزگاریان نابێت!

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close