ئابووریجیهانعێراقكوردستان

بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم گەیشتە ڕێكخراوی ئۆپیك و عێراق بە ملیاران دۆلار زیانی كردووە

بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم گەیشتە ڕێكخراوی ئۆپیك و عێراق بە ملیاران دۆلار زیانی كردووە

باسک نێت
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕێكخراوی ئۆپیك كۆمپانیای سۆمۆی لە بە قاچاغبردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران و وڵاتانی دیكە ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆی ئەو بەقاچاغبردنەوەی نەوتی هەرێمیش زیانی زیاتر لە 16 ملیار دۆلار بە عێراق گەیاندووە.

مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێكخراوی ئۆپیك كۆمپانیای سۆمۆی لە بە قاچاغبردنی 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ئاگادار كردووەتەوە، بەجۆرێك ئۆپێك داوای لە عێراق كردووە ئەو بڕە نەوتە لە پشكی فیدراڵی كەم بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بە قاچاغبردنەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان بۆ ئێران، زیان بە عێراق دەگەیەنێت، كە زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلارزیانی بە عێراق گەیاندووە

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی قاچاخچێتییەوە گواستنەوەی ناوخۆیی وەستاوە، كەمتەرخەمی حكومەت بووەتە هۆی بەفیڕۆچوونی ملیارەها دۆلارلە گەنجینەكان، ئەمە جگە لەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كەسانی تر دەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close