
بڕیارە سبەینێ تەیف سامی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندێکی ئابووری سەردانی شاری هەولێر بکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە.
باسک نێت
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی عێراق و لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکە سەردانی هەولێر دەکەن و دوو رۆژ دەمێننەوە، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی گرفتەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی هەشت تاوتوێ بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و بۆ یەکەمین جار خانەنشینان مووچەکانیان بە هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق وەرگرت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



