
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا بڕیاریاندا، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دامه‌زراوه فێركارییه‌كان تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به ته‌واوی زانكۆ و قوتابخانه‌كانه‌وه دابخات.
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه، بڕیاره‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانیان له ناوچه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته داخستبوو، كه زۆرترین رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له‌و ناوچانه تۆماركراون، له‌وانه‌ش لۆمباردیا، ڤینیتۆ، ئیمیلیا، رۆمانیا، ڤریۆلی ڤینیسیا جۆڵیا، لیگۆریا، بیزارۆ و ئۆربینۆ.
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانیش، تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 2260 كه، له‌و ژماره‌یه‌ك 79 حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه و 160 حاڵه‌تیش له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم