
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : باسک نێت
رۆژی دوو شەممە کەشتی فڕۆکە ھەڵگری (یو ئێس ئێس ترومان) بەرەو رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت کە یەکێکە لە گەورەترین کەشتییە فڕۆکەھەڵگرەکانی ئەمریکا.
دوای ئەویش چەند کەشتییەکی دیکەى فڕۆکەھەڵگر ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن کە یەکێکیان کەشتی فڕۆکە ھەڵگری (یو ئێس ئێس رۆزڤڵت)ە.
ئەمریکا بڕیاریداوە بەھۆی ئاڵۆزییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستەوە بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە بەھێزتر بکات ئەوەش لە ڕێگەی ڕەوانەکردنی ژمارەیەک کەشتی جەنگی و فڕۆکەھەڵگر و فڕۆکەی جەنگی.
ھەندێک لەو پێداویستییە سەربازییانە بۆ نەھێشتنی ھەڕەشە و مەترسییەکانی حوسییەکانی یەمەن،ڕەوانەی دەریای سوور دەکرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە