کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا جوڵەی پێکرا
باسک نێت
یەکێک لەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرانەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیری کردبوو، بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ناوچەکەی بەجێهێشتووە.
پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن،
ڕۆزڤێڵت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێهێشتووە و ئێستە بەرەو ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دەڕوات.
ئۆستین لە 25ـی ئابدا فەرمانی بە ڕۆزڤێڵت کردبوو لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدا کە حزبوڵڵا سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
کاربەدەستانی ئەمەریکی ترسیان هەیە لەوەی ئێران هەڕەشەکانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئەنجام بدات، لە کاردانەوەی کوشتنی ئیسماعیل هە..ن..ییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حە..ما..س لە تاران لە مانگی تەمووزدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە