عێراقهەواڵ

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی به‌سره‌ هاته ده‌نگ

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ رایگه‌یاند، پرسەكە تایبەت بووه‌ بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە ناوەندی قایمقامیەت و برینداربوونی كەسێكی دیكه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ـی ئه‌یلوولی 2022، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردنی دوێنێ شه‌و له‌ پارێزگای به‌سره‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سنووری ئه‌و پارێزگه‌یه‌دا روویدابێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، پرسەكە تایبەت بووه‌ به‌ بوونی رووداوێكی كوشتن لە ناوەندی قایمقامیەت و برینداربوونی كەسێكی دیكه‌، كە تێیدا هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردووە، لێكۆڵێنه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دۆخی پارێزگای به‌سره‌ ئێستا ئارامه‌ و له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو پارێزگاكه‌دا جێگیركراون.

ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراقی له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ شه‌و چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك له‌ناو تۆڕكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی بوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادان له‌ سنووری پارێزگای به‌سره‌ له‌نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ره‌یا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق كه‌ قه‌یس خه‌ز عه‌لی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close