كوردستانهەواڵ

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگیرێت

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگیرێت

باسک نێت

ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەبێت حزب و کاندیدەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە بانگەشە ڕابگرن.

هاوکات ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان کە بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا دوێنێ 112 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتبووەوە.

بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close