
عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل پەیامێکی بەپەلەی ڕاگەیاند
باسک نێت
وەزارەتی دەرەوەی عێراق :
ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دڕندانە دەکەین کە لەلایەن قەوارەی ئیسرائیلەوە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون.
ئەم کردەوە شەڕانگێزانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی پێکدەهێنن و ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەکەنە ئامانج، ئەمەش پشتڕاستکردنەوەی بەردەوامی سیاسەتی سەرکوت و دەستدرێژیکردنە کە لەلایەن قەوارەی ئیسرائیلەوە دژی گەلی فەلەستین پەیڕەو دەکرێت.
عێراق داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بگرێتە ئەستۆ و هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییە قورسانە و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی لە درێژەی ئەو هێرشانە کە پێچەوانەی سەرەتاییترین بنەماکانی مافی مرۆڤن.
عێراق پاڵپشتیی چەسپاوی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دووپات دەکاتەوە لە خەباتی دادپەروەرانەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکانیان، لەوانەش مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان.




