ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

رۆژنامەی “الشرق الاوسط”: دەسەڵاتدارانی سلێمانی رێگەیان نەدا موچەخۆران خۆپیشاندان بكەن

رۆژنامەی “الشرق الاوسط”:
دەسەڵاتدارانی سلێمانی رێگەیان نەدا موچەخۆران خۆپیشاندان بكەن

باسک نێت
رۆژنامەی “الشرق الاوسط”:
توڕەیی جەماوەریی لە پارێزگای سلێمانی لەهەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشان دەچێت، بەهۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بۆ دووەم مانگ لەسەریەک.

لە چەند رۆژی رابردودا بانگەوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران كرا، کە لە مانگی ئایاری رابردووەوە نەگەیشتووەتە دەست ئەو کەسانەی کە مافی خۆیانە، مانگی حوزەیرانیش لە کۆتایدایە، ئەوە لە كاتێكدایە هیچ ئاماژەیەكی خەرجكردنی مووچە لە ئارادانیە.

بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، خۆپیشاندەران بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام دەسەڵاتدارانی سلێمانی رێوشوێنێكی ئەمنی توندیان گرتەبەرو رێگەیان نەدا ئەنجامبدرێت.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانیەوە زانیویەتی: دەسەڵاتدارانی سلێمانی ژماریەكی بەرچاو لە چالاكوانان و مامۆستایان و ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە كە داوای مووچەكانیان كردووە، هاوكات ئەو رۆژنامەنوسانەش دەستیگركراون كە هەوڵیانداوە رووماڵی خۆپیشاندانەكە بكەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی رەوتی هەڵوێست و ژمارەیەك پەرلەمانتاری تریان دەستگیركردووە، بەهۆی ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی دەسەڵاتیان كردووە لەبەرامبەر قەیرانی مووچە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close