وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە ئەمرۆوە زانكۆڵاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ دەرچووانی دوانزەیـی ئامادەیی کارا دەکرێت.
باسک نێت
لەمبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ئەمرۆ شەممەوە رێکەوتی 21 ی ئەیلول کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، زانكۆڵاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ دەرچووانی دوانزەیی ئامادەیی کارا دەکرێت.
ئەوەش هاتووە :وێبسایتی www.regayzanko.com بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، تا بەرواری 30 ی ئەیلول، کارادەبێت و دهرچووان دهتوانن لەو وادەیەدا فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن.
ئەوەشخراوەتەروو :دهرچووان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ.
لای خۆیەوە هونەر نامق ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان رایگەیاند : ئێمە وەك رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان لە سەرجەم لقەكانی گەشەپێدان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دەرچوانی پۆلی 12 دەكەین بۆ پركردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین بە ستافی لێهاتو و مەشق پێكراو و خاوەن ئەزمونی چەندین سال .
وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەیی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەییە پیشەییەکان، رایگەیاندووە، زانکۆڵاین لەهەمان کات و هەمان وێبسایت بۆ ئەوانیش کارادەکرێت و دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
دەرچووانی پێنج ساڵی رابردووی پیشەییەکان کە نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان هەیە بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، بەهۆی نەبوونی ناو و زانیارییان لە ناو سیستمی زانکۆڵاین، پێویستە سەردانی وەزارەتی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، بەپێچەوانەوە ناتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.
جێی باسە ساڵانە هەزاران قوتابی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی روودەكەنە لقەكانی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بۆ پركردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین بۆ ئەوەی لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێن ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێكخراوی گەشەپێدان ستافی مەشقپێكراوو خاوەن ئەزموونی چەند ساڵە ئامادەدەكات بۆ پركردنەوەی فۆرمەكە .