
دۆناڵد تره‌مپ: ئاماده‌ی دیداری دوو قۆڵیم له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی یان پزیشكیان
باسک نێت
ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ دەزگا رۆژنامەوانییەكانی نزیك له كۆشكی سپی رایگەیاند: ئاماده‌یه چاوی بكه‌وێت به به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناویشیاندا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری ئیسلامی ئێران یان مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌وه‌ش وه‌كو پیشاندانی نیازپاكییه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واو له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ل ئیران.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له ئیداره‌ی پیشووی بایدندا لێخۆشبوونی زۆر له ئێران كراوه،ئه‌وه‌ش وای كردووه كه ئێران زیاتر هاوكاری دارایی حزبوڵڵا‌و میلیشیاكان بكات له ناوچه‌كه‌دا.
تره‌مپ راشیگه‌یاند : له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كه په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی ببه‌ن به‌رامبه‌ر تاران ،به‌ڵام دووپاتیشی كرده‌وه كه پێویسته ئێران باشتر بیربكاته‌وه تا له‌سه‌ر چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌یه‌كه‌وه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن.




