جیهانعێراقهەواڵ

سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمیی وڵاتەکە سەردانی ئەمریکا دەکات و لە چەند کۆبوونەوەیەکدا بەشداردەبێت.

باسک نێت
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، بە سەرۆکایەتیی شاندێكی فەرمیی عێراق بەرەو نیویۆرك بەڕێبكەوت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکەی سودانی بەمەبەستی بەشداریكردنە لە 79ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان.
سودانی وتاری عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی پێشکەشدەکات، هەروەها لە لوتکەی ئایندەدا وتارێک پێشکەش دەکات، کە تێیدا زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتان و سەرۆکەکان بەشداری دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close