
شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
باسک نێت
ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و چادێری دارایی فیدراڵ کۆببنەوە.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە لەبارەی پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە،
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکو تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سیستەمی ئەسیکۆداش بکەن
هەفتەی رابردووش سێ شاندی جیاواز لەبارەی بابەتی شایستە داراییەكان و ئەسیكۆدا و داهاتی نانەوتی سەردانی بەغدایان كرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری عیراق بەشداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




