كوردستانهەواڵ

رۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو کۆڵبەرى کورد کوژران

دوو کۆڵبەری کورد لە سنوری شاری ” خۆی” سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

 رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەند لە شاری خۆی دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا.

 بەپێێ سەرچاوەکان ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە کوژراوە بریتین لە ” موحسێن دەرویشزادە” و ” ئیبراهیم جوردیزج”. خەڵکی گوندی ” کەرکووش”ن لە قەزای سەفائییەی شاری خۆی.

 بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەلگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بریندار بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close