
باسک نێت
ماوەی سێ رۆژ بوو شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوو بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان لەبارەی کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە لیستی مووچە رادەستی وەزیری دارایی بکەن و پێی بڵێن کێشەکان چارەسەرکراون، تاوەکو ئەوانیش بڕیار لەبارەی ناردنی پارەوە بدەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، وەزیری دارایی عێراق شاندەکەی نەبینیوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی شاندەکە راپۆرتی خۆی رادەستی بەشی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، ئەوانیش گوتوویانە، “ئەو بابەتەی ئێوە بۆی هاتوون لای وەزیری داراییە و لای ئێمە چارەسەر ناکرێت”.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەشلێت ، حکومەتی عێراق دەیەوێت مووچەی فەرمانگەکانی خۆی تەواو بکات و دوای ئەوە بڕیار لەبارەی پارەکەی هەرێمی کوردستان بدات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




