
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا گیانلەدەستدانی كۆچبەرێكی كوردی لە تەرابلوس ڕاگەیاند.
ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بڵاویكردەوە، دەزگای كۆچی نایاسایی لیبيا ئاگاداری كردینەوە، كە كۆچبەرێكی عێراقی لە تەرابلوس بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند، ئەو كۆچبەرە كوردە و ناوی (هۆگر ئاسۆ خدر)ە و لەشوێنی دەستبەسەركردنیان بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
جەختیشی كردەوە، سەرجەم ڕێكارەكانی گەڕاندنەوەی 41 كۆچبەری عێراقی، كە زۆرینەیان كوردن تەواو كراوە.
سەحاف داواشی لە خێزانەكان كرد، ڕێگە نەدەن ڕۆڵەكانیان كۆچی نایاسایی بكەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




