سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەستوور و یاسای بودجەدا، شتێک نییە بەناوی بڕینی مووچە و دەبێت تەواوی پشکی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: “بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجە شتێک نییە بەناوی بڕینی مووچە یان ناردنی مووچە بەڵکو دەبێت، بە رێژەی 12.67% پشکی هەرێمی کوردستان بنێرین”.
باسی لەوەشکرد، لە بەغدا ناتێگەیشتنێک لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەمە لەکاتێکدا کە وەزیری دارایی عێراق مووچەی مانگی شوبات بە قۆناغ دەنێرێت و ناردنی مووچە بۆ مانگەکانی دواتر مەرجدار دەکات.
سودانی جەختیشی لەوە کردەوە: “بەگوێرەی یاسای بودجە شتێک نییە بەناوی مووچە، بەڵکو پێویستە بودجە بنێرین بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەشێکی لە دابینکردنی مووچە خەرج بکات و بەشێکی بۆ پڕۆژەکانی”.
وەزارەتی دارایی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، بۆ مانگی شوبات، به چهند قۆناغێك پارهی مووچه خهرج دهكهن و بۆ مانگی داهاتووش مهرج و داواكاریی دیكهیان ههیه.