
باسک نێت
سەروەر عەتا، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند، کیلۆیەک تەماتە لە بەیانی ئەمڕۆدا لە عەلوە بە 1200 دینار فرۆشراوە، تا دەگاتە دەستی کڕیار لە بازاڕ و دووکانە بەقاڵییەکان نرخەکەی نزیکدەبێتەوە لە دوو هەزار دینار.
دەشڵێت، ئەو تەماتەیەی لە ناوچەکانی هەرێم هەن لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دێت و لە دەرەوەی عێراقەوە تەماتە هاوردە ناکرێت و بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتە ڕاگیراوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتەی ڕاگرتووە، بە مەبەستی ئەوەی نرخی تەماتە ناوچەکانی بەسڕە، ناسڕییە و زوبێر دانەبەزێت و زیان بە جوتیاران نەگات، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی خواستی خەڵک لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکە زیاترە لەوەی کە لە بازاڕەکاندا هەیە، نرخەکەی بەرزبووەتەوە و بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروستکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە