كوردستانهەواڵ

وتەبێژی هاتووچۆی هەرێم: لە قەدەغەی هاتووچۆدا زیاتر لە 20 هەزار شۆفێر سزادراون

ئەسعەد مەلاكەریم، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا، لە مانگێكدا 68 ڕووداوی هاتووچۆ ڕویانداوە و بەو هۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەستداوە و 68 كەس بریندار بوون.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێم دەشڵێت، بەهۆی سەرپێچی هاتووچۆوە، هەزار و 76 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە و لەگەڵ ئەوانەشدا 293 ماتۆر سكیل دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەسعەد مەلاكەریم وتیشی،21 هەزار و 884بەڵگەنامە  دەستی بەسەردا گیراوە و كۆی سەرپێی تۆماركراوانیش بە ئێس ئێم ئێس گەشتووەتە دەهەزار و 44كە بۆ سەرپێچی كاران تۆمار كراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close