جیهانهەواڵ

ئوردن ئاسمانی خۆی بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخست

باسک نێت

لە چوارچێوەی رێكارە ئەمنییەكاندا، دەستەی رێكخستنی فڕۆكەوانی مەدەنی لە ئوردن رایگەیاند: بەشێوەیەكی كاتی، ئاسمانی ئوردن بە رووی تەواوی گەشتەكانی هاتن و چووندا داخراوە.

بە پێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش بە هۆکارێکی نادیار ڕاداری ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکار کەوتوون و تا ئێستا هۆکاری نەزانراوەودیار نیە .

لەگەڵ پەرەسەندنى ئاڵۆزییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ژمارەیەک لە وڵاتى جیهان داوایان لە هاوڵاتیانیان کردووە سەردانى ئێران و ئیسرائیل نەکەن

هاوکات ژمارەیەک هێڵى فڕۆکەوانیش گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران راگرتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close