عێراقهەواڵ

سودانی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە پۆستەكەی بەخشی “دوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو”

سودانی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە پۆستەكەی بەخشی
“دوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو”

باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەخشینی حەیدەر حەنون، لە سەرۆكایەتی دەستی دەستپاكی عێراق.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كە قسەی بۆ “شەفەق نیوز”كردووە، لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، دەنگدراوە لەسەر دامەزراندنی حەنون بە راوێژكار لە وەزارەتی داد.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، دووەم یاداشتی دەستگیركردن بۆ دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق بەوەكالەت دەرچوو، دوای ئەوەی دەنگی هاوتای ئەو تۆمارە دەنگییە بوو كە پەیوەستە بەوەرگرتنی بەرتیل.
پێشتریش یاداشتی دەستگیركردن بۆ حەنون دەركرا، بەهۆی ئەوەی ئامادەی دانیشتنەكانی دادگا نەبووە، كە تایبەت بوو بە دزەكردنی تۆمارە دەنگییەكانی، سەرەڕای ئەوەی چەند جارێك ئاگادار كرابوەوە.

لێدوانەكانی حەنون، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی هەولێردا، كە رەخنەی توندی لە دادوەر زیا جەعفەر گرت، بەوەی دۆسییەكانی تایبەت بە گەورە تۆمەتباری دزی سەدەی شاردووەتەوە، مشتومڕێكی زۆری لە ناوەندە سیاسی عێراقدا دروستكردو، بە دروستكردنی بەربەست بۆ هەوڵەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی تۆمەتباری كرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close