بەرپرسانی عێراق، لە بارەی موچەی فەرمانبەران چ دڵنیاییه‌كیان به هه‌رێمى كوردستانداوە
باسک نێت
بەرپرسانی حكومەتی عێراق، لەبارەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیاییان بە بەرپرسانی هەرێمداوە كە ناردنی موچە بەردەوام دەبێت.
لە دواین كۆبونەوەی سەركردە شیعەكانی عێراق و سەركردە سوننەكان و بەرپرسانی كورد، باس لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوەو سەركردە عێراقییەكان ڕەخنەیان هەبووە لە پابەند نەبوونی هەرێم بە یاسای بودجەی عێراق.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت لە ناوەڕۆكی گفتوگۆكاندا له‌سه‌ر پرسى مووچه لایه‌نه شیعه‌كان به‌ڵێنیانداوه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه بكرێت و جارێكى دیكه پرسى دواخستنى مووچه دروست نه‌بێته‌وه. به‌و مه‌رجه‌ى هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاسا و ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستییه‌تى به‌پێى ده‌ستوور و یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.