جیهانهەواڵ

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا رێككەوتوین لەبارەی میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ

مەزڵوم عەبدی:
لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا رێككەوتوین لەبارەی میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ

باسک نێت
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، ئاشكرایكردووە، رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەری سوریا كراوە سەبارەت بە میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا، ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا گفتوگۆ لە نێوان هەردوو لایەن لە دیمەشق بەردەوامە.

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە 10ی ئازاری ئەمساڵرڕێککەوتنەکەیان واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەری کورد بوو لەناو دامەزراوەكانی سوریا تا کۆتایی ئەمساڵ

بەڵام بۆچوونی جیاوازی هەردوو لایەن سەبارەت بە میكانیزمی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، بووە هۆی پەككەوتنی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close