كوردستانهەواڵ

ئاسایشی سلێمانی باندێک دەستگیردەکات بایی 70 هەزار دۆلار کارتیان لە کەسێک سەندووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی تۆمەتباری راگەیاند، کە لە دوو کەس پێکهاتبوون و رێگرییان لە بریکارێکی دابەشکردنی کارتی باڵانس کردووە.

 لە روونکردنەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە رۆژی 11-9-2020 تواندراوە بە گوێرەی ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە سەرەتای ئەم مانگە لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بە زەبری چەک رێگەیان لە هاونیشتمانییەک گرتووە کە پیشەی بریکاری دابەشکردنی کارتی باڵانس و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە، هەموو کارتەکانیان لێسەندووە کە بە بڕی 70 هەزار دۆلار خەمڵێندراوە. 

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕێک لە کارت و پارە دزراوەکانیان پێ گیراوە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close