ئابووریجیهانهەواڵ

لیرەی سووری زیاتر بەرزبووەتەوە

بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووە بە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو، تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو 100 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 390 هەزار دینارە ،لەكاتێكدا رۆژی پێنجشەممە یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 290 هەزار دینار بوو.

پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە 08-12-2024، ملیۆنێک لیرە بە 100 هەزار دینار بوو، دواتر چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر بەهاکەیدا هات و ئەمڕۆ گەیشتە بەرزترین ئاست.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close