عێراقهەواڵ

ئەمڕۆ دادگای باڵاى فیدڕاڵی پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێمى کوردستان تاوتوێدەکات

🔴بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگاى باڵاى فیدراڵى لەسەر حەوت سکاڵا کۆببێتەوە، پێنج سکاڵایان تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەبێت.

🔴یەکێک لە سکاڵاکان تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمى کوردستان، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، بازنەکانى هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

🔴هەردوو سکاڵاکار داوایان کردووە, دادگاكە لەسەر ماددەکانى 1، 5، 15، 22 و 36 لەیاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە تایبەتەبە پێکهاتەکان و بازنەکانى هەڵبژاردن، بڕیاربدات.

🔴سێ سکاڵاى دیکە، لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمى کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، کە تایبەتن بە ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

🔴یەکێکی دیکە لە سکاڵاکان، لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە، سەبارەت بە نادەستورییبوونی جێبەجێکردنی یاسای دژە تیرۆر، ژمارە 3ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی کوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close