
ترەمپ بۆ ناتانیاهۆ: من خاوەن بڕیارم نەک تۆ
باسک نێت
تەنها بژاردەی رێککەوتنت لەگەڵ ئێران هەیە
دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی توند دەداتە ناتانیاهۆ و ڕایدەگەیەنێت کە دەبێت پابەندی هەر ڕێککەوتنێک بێت کە واشنتن لەگەڵ تاران ئەنجامی دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەو بڕیاردەری سەرەکییە و ڕێگری لە ئیسرائیل دەکات وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی ئێران بداتەوە.
ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە توندی سەرکۆنەی ناتانیاهۆی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە گەمارۆی ئابووری لە هێرشی سەربازی کاریگەرترە.
ئەم گرژییانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشی سێ شەپۆلی مووشەکی ئێران، کە تاران ئاگربەستی لوبنان بە مەرجی سەرەکی هەر ڕێککەوتنێک دادەنێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



