جیهانهەواڵ

بڕیارێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد

دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا بڕیارێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا دەرکرد.

باسک نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ـی ڕاگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا بڕیارێکی نوێی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد دەرکردووە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ، بەهۆی هێرشە کیمیاییەکانی ساڵی 2013 لە سووریا دەرکرد.

بەپێی بڕیارە نوێکە، ئەسەد تۆمەتبار دەکرێت بە تێوەگلان لە هێرشە کیمیاییەکاندا کە لە عەدرا و دوما لە 5ـی ئابی 2013 ئەنجامدران و نزیکەی 450 کەسی بریندار کرد، هەروەها لە غۆتەی ڕۆژهەڵات لە 21ـی ئابی هەمان ساڵدا، کە بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵگریی ئەمریکا، بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە هەزار کەس بە گازی سارین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم بڕیارە سێیەمین بڕیاری دەستگیرکردنە کە دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا لە دژی ئەسەد دەریدەکات، بەهۆی ئەوەی پێشتر دوو بڕیاری دیکەی دەستگیرکردنی هەبوو بەهۆی هەردوو ڕووداوی ساڵی 2012 بە تۆمەتی بۆردوومانکردنی سەنتەری ڕۆنامەنووسان لە حومس، هەروەها ساڵی 2017 بەهۆی بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی دەرعا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close