
هۆشدارى توند دەدرێتە ئەو کۆمپانیا و کەسانەى کە مۆڵەتى گواستنەوەى عومرەکارانیان نیە و خەڵک دەبەن بۆ سەفەرى عومرە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە لە هۆشدارییەکدا کە ئاراستەى ئەو کۆمپانیا و کەسانەى کردووە کە عومرەکاران دەگوازنەوە سعودیا و مۆڵەتیان نیە، دەڵێت: پێویستە به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نا یاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
لەسەر ئەو بابەتە، کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتی حه‌ج و عومرە وتى “ئەو کێشەیە لەوەوە سەرى هەڵداوە کە هەندێک خەڵک هەیە کۆمپانیایان نیە و ریکلام دەکەن بۆ گواستنەوەى خەڵک بۆ عەمرە و عومرەیان پێدەکەن”.
ئەو کەسانە لە رێگەى سۆشیال میدیاوە، ناوى خوازراو و ناوى جیاجیا و ناوى مامۆستایانى ئایينى بەکاردەهێنن و ریکلان دەکەن کە گەشتى عەمرەیان هەیە”، کاروان ستونى واى وت.
هۆشدارى توند دەدات، هەر کەس و کۆمپانیایەک مۆڵەتى نەبێت و خەڵک ببات، روبەڕووى یاسا دەکرێتەوە و لێپێچینەوەى لێدەکرێت.
وتەبێژەکەى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە هەر کەس و کۆمپانیایەک مۆڵەتى نەبێت سەفەرى لەگەڵ نەکات، چونکە توشى هەر کێشەیەک بێت، ئەوان لێى بەرپرسن نابن.
هاوکات، کۆمپانیا مۆڵەتدارەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عومڕه‌كار له سعودیا گه‌شتی (طائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكرێت و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.